قسەی مناڵی و مناڵانە

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 1 خولەک  632 بینین
خاکی شیروانە کەوا پڕ بتی مونتەخەبە
گەردشی چەرخ ئەگەر بیەڵێ بەڵێ جێی تەرەبە
مەنبەعی حوسن و جەماڵ و تەن سیم تەنان
هەموو زیبا سەنمی بادەکەش و نۆش لەبە
غارەتی هوشی منی کردووە سەلما ڕەوشێ
لەیلا ئاسا و شەکر شێوە و شیرین لەقەبە
پەرییە گاهـ و گەهێ حوور و گەهێ میسعی مەلەک
ساحیرە سیحری هەیە کافرە چەن بولمەجەبە
ویستی لێی ماچی بکا ئەحمەدناسناوی ئەدەبی و نەی داووتی
چەندە سەرشێتە ئەم کوڕە خودا چەن بێ ئەدەبە