غەمگینە دڵم

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 2 خولەک  751 بینین
لە پاش گەڕانەوەی شاعیر لە بەندیخانەی ماوەت کچێکی نەسرین ناوی لە تەمەنی (٥-٦) ساڵیدا لە حەوزی ئاشەکەدا ئەخنکێ، لەو کاتەدا شاعیر لە ماڵ نابێ، لەگەڵ مەلا ڕەئووف چوو بڕۆن بۆ ناو شاترییەکان لە کاتی ئێوارەدا هەواڵی فەوتی نەسرینی پێ ئەڵێن، ئەم پارچە شیعرە لە ئەنجامی ئەو کارەساتەدا وتراوە.
غەمگینە دڵم زارە لەبەر فیرقەتی نەسرین
پەستە دڵەکەم ئێستە لە بۆ تیبەتی نەسرین
ئەی بۆچی لەسەرچی بۆ نەوێستاوە لە ڕێگام
بێتاقەتم ئێستاکە لەبۆ ڕوئیەتی نەسرین
دەردم چە گرانە بە نەبوونم لە دیاری
کاتی سەفەر و کۆچی وەکوو قیمەتی نەسرین
ئاوە سەبەبی ژین و کە چی مەرگی بە ئەودا
نیلەوفەڕی سەرحەوزە کە بوو سوورەتی نەسرین
ئەی داغی گرانم بە مناڵی لەدەسم چوو
دەرناچێ لە دڵ داغی گوڵ ڕوومەتی نەسرین
چاوم لە غەمی دەرد و فیراق و لە مەراقا
وەک حەوزە کە پڕ ئاوە لەبەر فیرقەتی نەسرین
چاوم بە مەزاری چۆن نەکەوێ چۆن ئەخەوێ
تەسکینی دڵ و چاوی منە توربەتی نەسرین
گوڵزار و قسوور و گوڵ و مول بێ لە جینانا
ئەحمەدناسناوی ئەدەبی بە ئومیدم لە جەزای حەسرەتی نەسرین