ئەو چاوە سیا ڕەنگە کەوا مەنشەئی جەنگە
لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
1 خولەک
703 بینین
ئەو چاوە سیا ڕەنگە کەوا مەنشەئی جەنگە
بەو لەشکری موژگانەوە سەرفەوجی فەرەنگە
خوێنڕێژە، شەرئەنگێزە، بەد ئەندێشە نیگاهی
ئەو چاوە فتوورسازە ئەڵێی پووری پەشەنگە
ناڵانە لەبەر تیری موژەت گۆشەی جەرگم
کون کون بووە بنواڕە ئەڵێی گۆشەی هەنگە
زولف و پەلکەی کاڵی کەوا زیوەری دۆشن
ئاڵاوە لە قەد گەردنی ئەو شۆخە قەشەنگە
بڕوانە ئەڵێی سوورەتی حورە لە نەزەردا
سوبحانە چە شیرینە چەنێ شاهید و شەنگە
ئەو عاریزە گوڵنارە کە مەحفوزە بە زولفی
سەچاوەی حەیوانە کە دەوری شەوەزەنگە
زاهید مەکە مەنعی دڵەکەم مەستی نیگاهە
تالیب بە شلەنگە ئە عاشیقی شەنگە
قوربانی دەمت بم کە نسیبی منە ماچێ
خوێ داوە وەکوو ئەم غەزەلە قافیە تەنگە
حەیرانی قەدی تۆیە هەوسیاری موژانە
سەرسامی نیگاهی تووە ئەحمەدناسناوی ئەدەبی نە دەبەنگە