نیەتی پاک لەگەڵ مەخلووق

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  598 بینین
ئەوەی بۆ خۆت بە قابیل گەر نەزانی
ئەبێ بۆ دۆستی خۆتی هەر نەزانی
مەکە تۆ ئینتیقامی کاری بەدخو
کە خوویی بەدییە خۆی ڕەنجی نیهانی
گوزەر کە تۆ لە توندی و توندخوویی
تەوازوع خۆشە گەر چاکی بزانی
حەلیمی و بردباری کاری مەردان
ئەگەر وابووی لە ئەسراری ئەزانی
غرووری قەت مەکە خادیمناسناوی ئەدەبی لەگەڵ کەس
زەعیف و عاجیز و زۆر ناتەوانی