لەخۆبایی بوون لەسیفاتی مرۆڤایەتییەوە دوورە
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
1111 بینین
عەیبە مەغرووری ئەگەر ئینسانی
خۆت لە هەموو کەس بەزیاد بزانی
تەماشای خۆت کە عەیبی تۆ چییە
لە عەیبی عالەم هیچ حەقت نییە
خۆت لە هەموو کەس بە کەم بزانە
ئەمە نیشانەی عیلم و عیرفانە
لە نووری چاوت فێر بە ئەمینی
عالەم دەبینی خۆشی نابینی