گەورەیی زانیاری و دەردی نەزانی
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
809 بینین
هەر چەند گرانە دەردی هەژاری
لەو خرابترە نەخوێندەواری
عیلمە جیهان بەخش عیلمە جیهانگیر
بۆ لەپێ کەوتوان عیلمە دەستگیر
فەرق لە بەینی ئینسان و حەیوان
ئەخلاقی جوانە و هەم عیلم و عیرفان
عەمەلی چاکە زینەتی عیلمە
دەفعی موسیبەت بە سەبر و حیلمە