لەخۆ باییبوون
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
1049 بینین
لە خەوی غەفڵەت هەڵسە بێدار بە
نەفست سەرکەشە زۆر ئاگاداربە
وەسوەسەی نەفسە بڵندت ئەکا
لەسەر ڕووی زەوی ئەتبا بۆ سەما
لەخۆت بایی بوویی لووتت بڵندە
ئاگات لە خۆت بێ لەبەر پێت کەندە
وا حاڵی مەبە ئەم جێگایەی تۆ
بۆ تۆ دانراوە قابیلە بۆ تۆ
پاڵت داوەتۆ لە جێی ئەمیران
جێگەی تۆ دیارە کولبەی فەقیران
نەتبیستووە قسەی ئەیازکەس و مەحموودکەس
گەر خۆت بناسی لێی وەرئەگری سوود
ئەیاز لە کەسبا ئەووەڵ شوان بوو
زۆر ژیر و وریا و سیفەت جوان بوو
لەبەر ژیری خۆی، خەڵاتی کرد شا
حورمەتی پێدا بردییە بارەگا
بەلاوەی دانا، کەپەنک و کەلاش
بوو بە خاوەنی شکۆە و مەعاش
بایی نەبوو قەت ڕۆژێ لە ڕۆژان
ئەچوو بۆ لایان سەری لێ ئەدان
بە نەفسی ئەگوت ئەحواڵت باشە
هی تۆیە ئەمە کەول و کەلاشە
شا عاشیقی بوو چونکی زۆر ژیر بوو
کەول و کەلاشەی دایم لەبیر بوو
نەتبیستووە فیرعەون بایی بوو تەمام
لووتی بەرز کرد وتی من خودام
ئاخری شەیتان بە ڕیشیا ڕیا
لە ئەحواڵی خۆی نەبۆوە وریا
تۆش کە خادیمناسناوی ئەدەبیی مانای ناوی خۆت
چییە و بزانە ئاگات بێ لە خۆت