بێ وەفایی دنیا
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
825 بینین
وەفای ئەم چەرخە بێ تانو پۆیە
جەفای بێ پایان ڕاستی درۆیە
بڵێ دەروونم پڕ لە زووخاوە
ئەسبابی مردنم ئامادە کراوە
با بێ بۆچارەی دەردی گرانم
مەرهەم دابنێ لەسەر زامانم
مەرهەم و لوتف و ڕەحمی ئەو یارە
لە دڵی خادیمناسناوی ئەدەبی دەرکا پەژارە
خراپەی چاکەیە، چاکەی بەدکاری
زانین شێتییە، شێتی زانیاری
سارای هیدایەت تاریک دیارە
ڕێی نەجات یەکجار باریک دیارە
ناڵەم نەی ئاسا شەوان لە دووری
زامان پڕ ئێشن لە ناسەبووری
من و موتریب و دڵدار و ساقی
بەزمێ بگێڕین تا شەوگار باقی
موتریب زەخمەدا بە چەنگ لەسەر چەنگ
دووبارە ناڵەی نەی بێنێتە دەنگ
گوێم لە قەهقەهەی شیشەی مەی با بێ
لە ساقی هادەی، لە ئێمەش با بێ
ئیجازەی نەزەر با بدا دولبەر
ئام شەوە خۆشە نەبێتە سەحەر
تاریکی سەقوا دڵمی تێکداوە
ڕووناکی هەرگیز تیا نەماوە
سەبووری بادە ڕووناکی ئەکەم
لە قەولی زاهید بێ باکی ئەکەم
واسە بێ خادیمناسناوی ئەدەبی خەفەتی دونیا
عەیش و سروورت یەکجاری ئەبا