مەریوان

لە کتێبی:
یادداشتی ڕۆژانی دەربەدەری
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
 3 خولەک  809 بینین

باشماخ لە حودوودی مەریوانشوێنە، وە سەعاتێ لە پێنجوێنشوێن دوورە. دێیەکی خۆش ئاب و ئەرازی مەعاف، ئەهالی فەقیر، کاسب، موسوڵمان، وامان زانی کە لەو دێیەدا ئیستیراحەت ئەبێ. نەمدەزانی هێشتا ئەووەڵی سەفەرە. بە فکری هەموو لا بە چاکمان زانی خەبەری دەربەدەریی خۆمان و مەوجوودمان بۆ مەحموود خان بنووسین. نووسیمان. لە جوابیا بە چەند سوارێکی خوسووسی کاغەزێکی وای نووسیبوو: باشماخشوێن حودوودە. جێگای ئێوە نییە، بێن بۆ «کانی سانانشوێن».

«مەریوان» بلووکێکە لە شانزە بلووکاتی کوردستان. موراجەعەتی بە شاری سنەشوێنیە. لەپێشا حوکوومەت لە قەڵای مەریواندا بووە. لە بێئیدارەییی حوکوومەتی ئێران تێک چووبوو. بەڵێ ئێران حوکوومەتێکە لە کورەی ئەرزا لام وایە حوکوومەتی ئەوەندە بێئیدارە نییە ناتوانم تەشبیهی بە پاشاپاشانەی مناڵانیش بکەم چونکە منداڵان لە وەقتی ئەو یارییەدا زەبت و ڕەبت و ئینتیزامێکیان هەیە. ئەم قەومی کوردە لە هەر جێگایێ کە هەن لێم مەعلووم بووە بەواسیتەی بێحوکوومەتی و جەهالەتەوە دوچاری شەقاوەت و سەفالەت بوون. بەڵێ حوکوومەت موعەلیمی ئەخلاقە، دەتوانی تەربییەی میللەتی بگەیەنێتە لای ژوورووی سەعادەت. قەباحەتی مەریوانی ناگرم کە هەرچی دێهاتی ئەشرافی سنە یا «خاسسه‌» بوو یەعنی ماڵی میری کە زەبتیان کردبوو، واریداتی سەرفی قۆناغ و دیواخانی خۆیانیان دەکرد.

مەریوان نزدیکی دووسەد دێی خۆش خۆشی ئاوداری ئاوەدان دەبێ. «گۆلی مەریوانشوێن» واقیع بووە لەبەینی دوو شاخ. بناری شاخەکان ئەمبەر و ئەوبەر دێهاتی مەعموورە. پانایی ١٠٠٠، درێژیی ئەو گۆلە ٥٠٠٠ گەز دەبێ. ئیستیفادەی تەواوی لێ ناکرێ غەیری ڕاوی تویوور و هێلکەی قاز و مراوی نەبێ. لام وایە بەو واسیتەوە ئەو دێهاتانە ناو نراوە «مەریوان»، هەموو گۆلەکە وەک حەوزی حەوشەیەک وایە پڕ لە مراوی. ئەوانیش مراویوانن. «مەریوان» تەخفیفی «مراوی وان»ە. لە تەرەفی شەرقی گۆل بەقەدەر سێ ئاشگێڕ ئاو جاری ئەبێ. لە ئیستیقامەتی شەرقی جونووبیدا دەڕژێتە «دیالە» وە «سیروان». ئەمما لە گەلێ جێگا لەو ئاوە زەراعەت و فەلاحەتی پێ دەکرێ. چوار تەرەفی گۆل «بەتاتلق» زەلکاوە، دێوی تێ بکەوێ نوقم ئەبێ، قووتی ئەدا. ئەو گۆلە ئەگەر وشک بکرێ نەفع و قازانجی بێحیساب ئەبێ. وشک کردنیشی ئاسانە. حاسڵی: مەروان گەرمیانە، کوێستانە، دارستانە دەشتە، شاخە، باخە، قابیلی هەموو تەرەقیاتێکە.