کارتی تەبریک

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  562 بینین
بە یادی تیرەکەی وا دات لە جەرگم
دڵم کێشاوە پەیکانی لە ناوە
لەبۆم ناردی بە ڕەسمی کارتی تەبریک
کە حاڵی بی دڵم چۆن کون کراوە!