جەنگەڵێکی پڕ لە پڕ مانگێ سەری هێنایە دەر

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  716 بینین
جەنگەڵێکی پڕ لە پڕ مانگێ سەری هێنایە دەر
دایرەی ڕووی تیا دیار بوو هەروەکوو قورسی قەمەر
تیری برژانگی دڵی هەروەک موسەلسەل داجنی
بەرقی چاوی ئاگری بەردایە نێو جەرگی جگەر
ڕەنگی عاسمانم نەدیبوو سەوز و تازە وەک گەڵا
مانگی ئاسمان قەت وەها ناکا لە دڵ خەڵکا ئەسەر