ئەو سەرەی پڕبوو لە عیشقی مەهوەشان

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  566 بینین
ئەو سەرەی پڕبوو لە عیشقی مەهوەشان
ئەو سەرەی ڕێگەی ئەبردە کەهکەشان
ئەو سەرەی پڕبوو لە مەستی و شور و شەڕ
ئەو سەرەی پڕ بوو لە ئەنواعی هونەر
کەوتە چاڵی خاک و مێشکی بوو بە خۆڵ
کەللەکەی ماوە ڕەهۆڵی چۆڵ و هۆڵ