منیش وەک یاران

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  620 بینین
منیش وەک یاران وا چوومە ژێر خاک
بە چاوی نمناک بە دڵی غەمناک
مردم و نەمدی لە خاکی خۆما
نە لاوێکی پاک نە پیاوێکی چاک
کەس زۆرە بەڵام کێ بێ کەسم بێ
خەمی من بخوا یا دەربەسم بێ
دەسم بگرێت و لە تەنگیم دەرکا
فریام کەوێت و فریاڕەسم بێ.