بەخێرهاتن و یادگار بۆ مامۆستا ئەحمەد هەردی

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  695 بینین
ئەحمەدناوی تایبەت هەرداوهەرد هەروەکوو مامز
هەڵاتی هاتی بۆ هەردی سەقز
شاری سەقزت تەواو پێشکێش بێ
بەڵام ڕوومەتی زەمانە ڕەش بێ
بۆچی؟ چوون هەڵبەست نابێتە پارە
قسە هەزارە یەکی بەکارە
شپرزەناسناوی ئەدەبی ئەڵێت یاخوا بەخێر بیت
هەردی هەر شێر و نێر و دلێر بیت!