شیعر چییە

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  965 بینین
کوڕێ بچووک لە پارکی شار
لە پەناما گرتی قەرار
تۆ شاعیری؟ وتم بەڵێ
بڵێ شاعیر چۆن شیعر ئەڵێ
وتم ئێستە هیچ نازانم
لێمگەڕێ بەربێ زبانم
فەرموو وا شیعرم بۆ هێنای
با نەبی ئیتر بە تەمای
شیعر تاڵی و خۆشی ژینە
گریانە یا پێکەنینە
سەقزە و شاری بێکاری
مەرگە یا ژینی بێعاری!