ئازیەتی جوانی

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  547 بینین
بۆ مەرگی جوانی ڕیشت ڕەشپۆش کە
عەینەک لە چاو و گۆشی لە گۆش کە
دوو ڕۆژت ماوە شەڕابێ نۆش کە
نەک بە مەڕدۆشی بە مەشکە و بۆشکە
دنیا و مافيهاعەرەبی گش فەرامۆش کە
دڵت بە ڕەحمی خوای خۆت خۆش کە!