حەیف بۆ مەرگی هێمنی خۆشی نەدیو

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  793 بینین
هەتا هێمن بوو جەرگی کونکون بوو
جێی تیر و تانەی دۆس و دوژمن بوو
کە وەختێ ڕۆیی وەی من وەی من بوو
هەموو کەس ئەیوت هێمن هی من بوو
یادگارێ بوو لە گەورەماڵان
ئەویش وەک ئەوان برا بە تاڵان!