بۆ سەروەتی کچم نووسیوە لە سوئید ئەژی

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  528 بینین
سەروەت یاخوا هەر بژیت
هەوای ئازاد هەڵمژیت
شادی زیندوو کەیتەوە
خەم و خەفەت بکوژیت
کچە دووروڵاتەکەم
ڕۆڵە بانیشاتەکەم
خوا بە دینت شادم کا
بگەم بە ئاواتەکەم!