چم داوە لە شەڕ

«لە جەنگەی شەری یەکەمی جیهانی کە شاری سەقز ئوردووی عەشایری تیدابووو»
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  722 بینین
ئەمن و پیاڵەی عارەق و ماچی کچانی وەک وێنووس
ئیدی چم داوە لە جەنگی ژێرمەن و ئینگلیس و ڕووس
میللەتی خۆم خۆش ئەوێ و باکم لە ویتەی کەس نییە
کوردم و هەر دەچمەوە سەر دینی زەردەشت و مەجووس
خەندەیی یاری پەریچێهرەم بەسە ئاخرنەفەس
با نەبینم ڕەنگ و ڕووی شێخ و مەلای گرژ و عەبووس
من بە تەنیا بۆ پەکەر بم بۆ نەتیجەی کاری خۆم
چوونکە مادەرزادە هەر بەدبەختە زادەی زاگرووس
پاش دوو قەڕنی تر ئەبەن ناوی شپرزەناسناوی ئەدەبی، سەقزی
وەک ئەزانن قەدری فردەوسی کوڕانی شاری تووس!