حەق

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 2 خولەک  1019 بینین
چەن خۆشە بۆ حەق بێ نان و ئاو بم
بۆ دەرپێ موحتاج بە گەزێ جاو بم
لە ئیجتیماعا هەر بەشخوراو بم
دوور لە شۆرەت و گەورەیی و ناو بم
لە خەڵکی کەنار دوور لەبەر چاو بم
خوا پێم کەرەم کا نانێکی حەڵاڵ
هیچ دەربەس نەبم بۆ ڕووتی مناڵ
پوڵ نەدەم بە سوو جۆ نەکەمە چاڵ
ڕزقم نەخاتە لۆتیگەری و سواڵ
شەڕافەتمەند و نەختێ پیاو بم
ملم کەج نەکەم لە کونجی مزگەوت
مشکان ڕاو نەکەم چوار چوار و حەوت حەوت
لەگەڵ یارانم لار نەبم و چەوت
نەدزم لە مزگەوت سووخت و دار و نەوت
هەر شپرزەناسناوی ئەدەبیکەی کەوادڕاو بم
نەبم بە حاجی بە پووڵی حەرام
پووڵی پیس نەبەم بۆ بەیتولحەرام
بۆ غەیری خوا نەبەستم ئیحڕام
خوا تۆ نەکەی بە ناوی ئیسلام
دووم دامەرزێ و خەریکی ڕاو بم
یادی شێخ نەکەم شەیتان حازر بێ
دڵم لە جاران زۆر خەراپتر بێ
یادم لای ئەحە و سەلمە و قادر بێ
بیرم لای مانگا و کەر و قاتر بێ
زۆر هەڵسووڕێم و هەر ناتەواو بم
کەسبی عیلمی جەڕ نەکەم لای ئیبلیس
بە حیلە و تەلبیس، زووان خۆش و دڵپیس
تاوێ بۆ مەککە و تاوێ بۆ سوویس
جاسووسی ڕووس و ئەمریکا ئینگلیس
بۆ هەر دەورەیێ هەر خۆم حەساو بم
حاڵ بێرم لە خۆم پەشێو کەم حاڵم
بۆ جومعە بەرماڵ بەمە ژێر باڵم
بەشی داماوان بدەم بە زاڵم
هەروەک مامۆستا قۆڵم هەڵماڵم
منیش قاتڵی گۆشت و پڵاو بم
هەروەک شپرزەناسناوی ئەدەبیم با هەر پەشێو بم
با هەر سەرگەردان ئاوارەی کێو بم
نە دەربەس تاریف نە هی جنێو بم
هەرچۆن بێ خێو بووم هەروا بەخێو بم
وێڵ و بەڕەڵڵا و پەت پچڕا بم!