وڵامی نامەیەکی هەجوی گوڵشەنی کوردستانی

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  660 بینین
ئەی بە گونمۆ، ئەی بە گونمۆ، ئەی بە کیرمۆ ئەی بە کیر
ئەی بە کیری نێرەکەر بۆز و بە شیڕەی بارگیر
گومشودە و ئاوارە نیت چش، حەسرەتت یارە جەحەننم
خەستەگیان و نائومێدی یا نەخۆشیت و فەقیر
بێکەسی دەستی عەلیت یار، دەرد و مەرگت عافیەت بێ
بێدڵی دیارە کەریت شێتی کە بوویتە گۆشەگیر
خۆت بە پای خۆت خستە داو، دیارە کە تەمماع و کەریت
تۆ لە کوێ بولبول لەکوێ ئەی شاعیری بێعەقڵ و بیر
غەیری عەقڵت هیچ کەسێکی تر دەسی تۆ ناگرێت
ڕووس و ئامریکا و ئینگلیس و عەڕەب، شاهـ و وەزیر
قابیزولئەڕواح لە تۆ ناپرسێ ئەر گیانت دەرێ
هەر بە ئەم زیندەگی سەگمەرگییە زل بیت و پیر
نائومێدی چی و ئومێدی چی نەفامی خودپەسەند
ئەو کەلاسە هەر دەبێ گەر تۆش نەبی ئاغای دەبیر
گەر لقوپۆپە و گەڵات وشکە ئەزانی باغەوان
هیچی کەم ناوێ تەبیعەت گەر من و تۆیش چین لە بیر!