ئاوات

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  475 بینین
خۆزگە بەو ڕۆژەی بە هێزی فەرهەنگ
لائەچێ کاکە لە کوردستان ژەنگ
واعیز و ڕەنگ و ڕیا نامێنێ
جەهل و بازاڕی سیا نامێنێ
خالیقەلخەلقی ڕەحیم و عەللام
وەکوو یەک دێتە نەزەر خاس و عام
دێتە دەس دانش و دینێکی پاک
ئەتەقێ مادەپەرەستی زوححاک!