سکاڵا لە دەس خوا لای خۆی
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
714 بینین
خوا خۆزگە لەبۆ تۆیش یەک خودایێ
وەکوو تۆ چۆنی بۆ من وا بوایێ
وەکوو من وا پەرێشان و گرفتار
کەسیف و گێژ و سەرگەردان و بێکار
دەسی ئەبڕیت هەتاکوو بنجی قۆڵت
بەهیچ جۆرێ نەمێنێ جموجۆڵت
تەماعی پێ ئەدایت و نەفس و شەهوەت
خەیاڵی کامگاری و عەیش و لەززەت
هەوای عەیش و خەیاڵی شوور و مەستی
بە زۆر گەرمی لەنێو کەللەی دەخستی
لە مەغرووری و لە خۆزلگرتن و قین
بەشێکی پێ ئەدای بێحەدد و تەخمین
بخاتە نێو دڵت سەد ئارەزووی باش
یەکێکت بۆ نەخاتە نێو کڕوکاش
گەلێکت پێبدا دەرد و حەیا و غەم
لە سەبر و غیرەت و خۆشی گەلێ کەم