وەسیەتی عەلیخان

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  881 بینین
عەلیخانی تیلەکۆ مەغرووری مەست
کە وەختێ ئەجەل دایەنەی گرتە دەست
کەدی قاتڵی تیغی کێشاوە بۆی
ئومێدی ژیانی نەما چوون بەخۆی
دەی کردەوە و ئەم قسانەی ڕژاند
بە گوفتاری زل غیرەتی خۆی نواند
منیش کوردم ئەی کەللەڕەقی کوڕی کەر
هەموو بێدڵ هۆش و پا و سەر
منیش قۆڵێکم ڕۆژی خۆی دێتە کار
بەڵام ئێستە وای لێئەوێم ڕۆژگار
درۆیە کە دڵسۆزی ئەم کوردە نین
بەغەیرەز دز و قاتڵ و جەردە نین
ئەزانم کە ئەم شۆڕش و ئەم شەڕە
هەمووی هەر لەبەر موڵک و ماڵ و مەڕە
لە موڵک و لە ماڵ و مەڕی تیلەکۆ
لە خوێنم ببورە هەمووم دا بە تۆ