بەهۆی پێشهات بۆ پیاوێکی گەورە

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  820 بینین
کەوە ئاخری دێوجامەی ڕەنگی
تۆی لە ڕێ لابرد زۆر بە زرنگی
تفەنگێکی وای دا لەژێر باڵت
دووری خستییەوە لە ماڵ و حاڵت
کەوە کوا قاقای کێو و نسارت
کوا لەنجە و لاری هەوەڵ بەهارت
نسار بێدەنگە هەوار بێ کەیفە
کێو بێ قەسپەی کەو بەخوا حەیفە