هانا بۆ باوکم

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  626 بینین
ئەی پدەر تۆ پێشەوایێکی گەلێ فەرزانە بووی
بۆ گەلی خۆت شەوچرا و گەوهەری یەکدانە بووی
زۆر سەرت ئێشا لە ڕێگەی ڕێنمایی میللەتا
ئاشنای دین بووی بەڵام لای قەومەکەت بێگانە بووی
هەوڵی زۆرت دا لەبۆ سەرکەوتنی خزم و برات
ئافتابی عالەمئارا بووی هەتا ئاوا نەبووی
ئەی پدەر وا ڕۆڵەکەت شێت بوو لەپاش تۆ کەوتە کێو
خۆ ئەتۆ لای خۆت تەبیبی دەردی هەر دێوانە بووی
ئەی هەزار ڕەحمەت لەسەر قەبرت خودا تۆ بردەوە
خۆشەویست بووی بۆیێ تۆ لەم عەسرەدا بەرجا نەبووی
بۆت ئەنووسم قسمەتێ دەرد و شکاتت لا ئەکەم
تۆ لە من چاتر ئەزانی چۆن بڵێم ئاگا نەبووی
ئێستا خزمانم پەشێو و سەرکزی دەس ئەجنەبین
هیممەتی تۆ حازرە بۆچی لەوێ پەیدا نەبووی
پرسە حاڵی خزمەکان و نافیعناسناوی ئەدەبی و فەخرەی کوڕت
تا بڵێم باوکێکی دڵسۆز و لە ئێمە لا نەبووی!