بۆ پیرەمێرد
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
1071 بینین
بەقوربانت بم پیرەکەی ژیان
دۆعات بۆ ئەکەم ئێوارە و بەیان
چوونکا بینایی چاوی کوردانی
خودا بتهێڵێت بۆ سلێمانی
کە گوڵی سیسی نیشتیمانەکەت
تۆ ژیانتەوە بە ژیانەکەت!