لە هەولێرەوە وڵام بۆ مامۆستا قانع

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  628 بینین
سەبا زووکە سا وەرە پێشەوە
ئەم نامە بە سەد دەرد و ئێشەوە
وەکوو بریسکە بیبە بۆ قانع
بڵێ هەردوو پێت ماچ ئەکا نافیع
کاکی شپرزە زار و زەبوونە
پێبەسراوی چەرخ زەدەی گەردوونە
تاوێ ملخواری جلخوارەکانە
جارێ ژێرباری زۆردارەکانە
ساڵێ قنگدڕاو ئەو لامەزهەبە
کاتێ ژێرکەوتەی تیرەی عاڕەبە
چوونکا بێ پارە و ماڵ و دراوە
ڕستنی گرژی لای خەڵکی خاوە
لام وایە ئێمەیش چوونکا بێ پارەین
بۆیە مەشغووڵی ئەم ئیش و کارەین
ئیتر شپرزەناسناوی ئەدەبی فکری زۆر بەرزە
هیچ خۆشی نایە لە کاری هەرزە!