وڵامی ئەحمەد شوکری
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
2 خولەک
1110 بینین
من الجندي المنسوب الي الطبعەرەبی
الي مولانا الشكري المرتبعەرەبی
شوکری شەکەری وتەکانی تۆ
تووتی تەبعمی هێنا گفتوگۆ
شوکری لەسەرمە ببێ حەساوی
بێجام کرد نووسیم کە تۆ خراوی
چوونکا خزمەتی زبانمان ئەکەی
تاجی سەرمانی و بینایی دیدەی
فەرمووبووت ئێستە زبان بۆی نایێ
ئەشعار و قسە لەهەموو لایێ
عەجایب شاعیر ئەونە زۆر بووە
هەر شانەچرکێ و فەرموو فەرمووە
چوون ئێختراعی ئێمەیش ئەشعارە
ئالاتی ناوێی و تێیناچێ پارە
قسەی قۆڕ هەیە ئەوەند لەلامان
کە بۆت بنێرم بڵێی زووان ئامان
پێویستە بدەین یارمەتی یەکتر
نەک بڕێسین و ببین بە شاعیر
چوونکا ئەم زەوییە پارەی تێناچێ
هەریەک لەلایێ هەڵمانگرت پاچێ
لام وایە ئێمەیش چوونکا بێ پارەین
بۆیێ خەریکی ئەم ئیش و کارەین
یارمەتی بدە و دەسگرۆیی کە
ڕاس و دڵپاک بە و سەربەخۆیی کە
ئەمەت جێهێنا بەینەڵڵا ڕاسە
وە ئیللا وتەی پووچ بێ ئەساسە
ئەگەر نا ڕۆژێ بە خەیاڵی ورد
پیرەمەگروون و گۆیژەم لابرد
تەخت و سافم کرد چاڵیشی پڕبوو
کە هاتمەوە هۆش مەسەلەم تڕبوو
هەرکەسێک وەک من شێت و هەرزە بێ
ناحەقی مەگرە گەر شپرزەناسناوی ئەدەبی بێ!