لە کەرکووکەوە بۆ ئەحمەد شوکری
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
858 بینین
بۆ گەورەکەی خۆم ئەحمەد شوکری گیان
موڕەتێبەکەی مەتبەعەی زبان
ئەحمەد شوکری خوا قەت تەواو ناکەم
کە من وەکوو تۆ خۆم خراو ناکەم
ئەمن بەینێکە هەناسەساردم
بۆچی زبانت تۆ بۆ نەناردم
زبانم نەبێ زبانم لاڵە
بێ زبان ئیتر ژینم مەحاڵە
یاخوا کاول بێ ئەم نیشتیمانە
کە پڕە و خاڵی لە هاوزووانە!