چەن خۆشە
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
1050 بینین
چەن خۆشە دووبەدوو لە خیابان و باغ و سووچ
دەس خەینە سەر ملی یەک و دەسکەین بە ماچوومووچ
وەختی بەهارە و سێبەری دارە و کەناری شار
سەیری فڕەی مەلان و خوڕەی ئاو و کێوی قووچ
بێنن شەڕاب و ئارەق و تار و دمەک لە تەک
ئەو یارە وا کە دووری ئەکا بێ خەتا و سووچ
حەققی هەزار ساڵە خەمی لێ ئەسێنمۆ
ئەو کافرە کە گیر ئەبێ ئەگەر مووچمی لە مووچ
ڕاسی تەنشتی یارە بەهەشتی ئەمن مەلا
ئێتر مەڕێسە زۆر و مەڵێ قەولی هیچ و پووچ
خۆزگە دەسم ئەڕۆیی بکەم سووزناژنێ
واعێز سەری زبانی بە درزی قلووچ قلووچ
لۆتی سفەت بە تانەی خەڵکی حەواڵەکە
ڕێک نابێ ژینی ئادەمی ئیللا بە قاچ و قووچ
سەرناگرێ لە پاڵەوە نافیعناسناوی ئەدەبی خەیاڵی دڵ
خۆت بەی لەگەز لە مەنزڵی گەرما بە لنگی قووچ!