د. ه

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  839 بینین
بۆ دەردی من تەبیب و دەوا فایدەی نییە
بۆ بێنەوا مەقام و نەوا فایدەی نییە
بەسیە مەکە خەیاڵش و هەوای هیچ و پووچ و قۆڕ
شا بیت و موحتەڕەم لە خەوا فایدەی نیە
حاڵی لە وەزع و حاڵی ئەمن نی لەخۆتەوە
زاهید نەسێحەتم مەکە سا فایدەی نییە
کاری زەمانە گشت چەپەوانەی تەبێعەتە
تەشریح حاڵ و شیعر و هەرا فایدەی نییە
تازە ئومێدی ئەومە نییە چاکۆ بێ دڵم
ئاوێنەیێ کە هات و شکا فایدەی نییە
بێباوەڕیی خەڵک بە نەوعێ گەیشتووه
هەرچی بڵێم بکەم بەخوا فایدەی نییە
نافیعناسناوی ئەدەبی کلیلی غەم بە مەلا و شێخ و سۆفییە
لۆتی بە! کاری شێخ و مەلا فایدەی نییە!