تاریفی کچە جوولەکەیەکی جوان و دەوڵەمەند کە شاعیر لە جەوانیدا حەزی لێکردووە

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  1058 بینین
کردم هەموو گشت مەسکەنی کوردم بە تەواو گەشت
سابڵاغ و سەقزمان و سنە و بانە و سەردەشت
تێما نەدی مەحبووبەیێ وەک تۆ بە جوانی
قەت نامەوێ جوانتر بێ لە تۆ حۆریی ئەبهەشت
وەختێ بە زڕەی زێڕ وەکوو خۆر خۆت ئەنوێنی
چەن شێت بە هەرا و شین و شەپۆڕ دێنە دەر و دەشت
تا ڕۆژی قیامەت بە خوا نایەمە سەرخۆ
وەی لەو ئەسەری مەستییە چاوت بە منی چەشت
تەهدیدی غەزای من بوو کە کرد تێغی برۆت ڕووت
تەجدیدی عەزای من بوو کەوا چاوی ڕەشت ڕەشت
دەمخوێند کە بە دڵ عاشقی تۆ بووم منیش چی
منداڵەیێ هێشتا شەش و حەوت ساڵە نەوەک هەشت
شەرتە کە لە داخ جەور و جەفای میللەتی مووسا
کوردم ئەبێ هەر بچمەوە سەر دینی زەراتەشت
نافیعناسناوی ئەدەبی لە غەمی تۆ بەخوا بەچکە یەهوودی
نەیماوە ئیتر ئارەزوویی سەیر و هەوای گەشت!