گلەیی لە بەخت

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  910 بینین
هەرچی پینەی بەختی خۆم دا بەر دروومان و تەریب
کونتر و شڕ و ونجڕ و منجڕ بەجارێ بوو بە شیپ
خووم بە تەڵخی گرتووە گەر دێ دەڵێم «نعم الرفيق»عەرەبی
خوانەخواسە خۆشی ئەر بێ پێی دەڵێم «بئس الحبيب»عەرەبی
بەسیە سەرکووبیم مەکەن خزمینەکەی دڵسۆزەکان
تازە شێتم چاکەوە نابم بە هیچ شێخ و تەبیب
دەرد و دەعیەی قۆڕ و غەم ئەسڵ و نەسەب هەم کردمی
عاقیبەت داماو و کەر هەر وەک مەلا مەحمووی خەتیب
وا لە حەننای من بە دوو ڕێ هەم کەڕیش بوون و کەریش
ئەو کەسانەی وا کە ڕیشیان هێشتەوە هەر بۆ فەریب
چەندە خۆشی وت زەهیرەددین لە پیسی ئاشنا
«با غریبان گر بیامیزم ز من نبود غریب»فارسی
چم بەسەردێ پاش ئەوەی من وا بە پەستی کەوتمە
ژێر دەسی حیز و کەر و نامەرد و قەڵب و نانەجیب
چی بکەم بێژم چی یاڕەبی خودایە کەیفتە
مامەوە بێچارە و بێدەس لە گشتێ بێ نەسیب
هەروەکوو فەرموویە سەعدیناسناوی ئەدەبی وایە نافیعناسناوی ئەدەبی غەم مەخۆ:
«هر نشیبی را فرازی و هر فرازی را نشیب»فارسی