گۆرانی بۆ مەکتەب

لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
 1 خولەک  672 بینین
وەتەن هاوار ئەکا ئەڵێ هەستن
ئەمڕۆ ڕۆژی هەوڵ و هیممەتە!
حەیفە نووستن زۆر دوا کەوتوون
قەومی دواکەوتوو دیل و نەگبەتە
ئیش کە بە مەردی بەدەست و بردی
بۆ پێشەوە ئەی لاوی کورد
***
بە خوڵق و کردەوەی شیرین
لەگەڵ یەک وەک برا بژین
بەسیە لە دڵ لابەرن قین
ئێمە دوودڵ بووین بۆیە دواکەوتین
ئیش کە بەمەردی بەدەست و بردی
بۆ پێشەوە ئەی لاوی کورد
***
عیلمە میللەت ڕزگار ئەکا
جەهلە بەجارێ وەتەن وێران ئەکا
کوڕگەل هەستن بۆ وا سستن؟
وەتەن وا چاوەڕێتان ئەکا
ئیش کە بەمەردی بەدەست و بردی
بۆ پێشەوە ئەی لاوی کورد