هەرکەسێ

لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
 1 خولەک  759 بینین
هەرکەسێ ماڵی سەرف کرد، لافی گەورەش لێ بدا
حاڵی ئەو بێ شک ڕەزیلە، عەیش و نۆشی حەسرەتە
مەقسەد و غایەم لەوەشدا موختەسەر عەرزت دەکەم
پێت لە لێفەی خۆت زیاتر ڕابکێشی نەگبەتە
ئیقتیساد کردن لە دنیا بۆ هەموو کەس لازمە
شێتە بێکەسناسناوی ئەدەبی، بگرە عاقڵ نان ئەخۆی لەم حاڵەتە