چ خۆشە!
لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
1 خولەک
1293 بینین
چ خۆشە دەستەیەک دڵسۆز و یاران
ڕەفیقی یەکتری بێ غەرزکاران
بەتاقم پێکەوە فەسڵی بەهاران
بچینە بەزم و ڕەزم و کەیف و سەیران
لەسەر ئاوێ بەکۆمەڵ دابنیشین
بەنەشئەی بەستەوە بادە بنۆشین
***
بەیاری و پێکەنین و شەوق و سوحبەت
بەسەیری مەنزەرە و سیحری تەبیعەت
بە زیکری سانیع و تەقدیسی خیلقەت
لە دڵ دەرکەین بوخاری دەرد و میحنەت
لە گوڵزارا بەئاهەنگ دابنیشین
بەرامبەر دەشت و شاخی سەوز و ڕەنگین
***
لە بیرت غائیلەی دنیا بەدەر کە
لە باسی نیک و بەد، توخوا، گوزەر کە
بەسێتی چاوەکەم بێکەسناسناوی ئەدەبی حەزەر کە
لە خوار و ژووری خۆت ساتێ نەزەر کە
زەمینە پڕ گوڵ و ڕەیحان و نەسرین
سەمایە فوببەیێکی شین و نەخشین
***
ئەگەر تۆ خاوەنی ئیدراک و هۆشی
لە مازی و پاشەڕۆژ چاوت ئەپۆشی
سەعادەت لەحزەیێکە تۆ بەخۆشی
لە سەحرا ڕابوێری مەی بنۆشی
دەساقی تێکە توخوا تاکو ئەمرین
مەعیشەت تەوقە بۆ ئینسانی غەمگین