مەرهەم و دەرمانی

بێکەس، ئەم چوار خشتەکییەی لە ساڵی ١٩٢١دا خوێندەوە لە مەکتەبی زانستی، سلێمانی.
لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
 1 خولەک  800 بینین
مەرهەم و دەرمانی دەردی ئێمە تەنها مەکتەبە
فرسەتە هەستن لە خەو ئیتر چ وەختی نووستنە
با چرای «زانستی» هەڵکەین و لە زوڵمەت دەربچین
زۆر بەجێ ماوین لە خەڵکی عەیبە، عارە، مردنە