دەردی دەروون
لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
2 خولەک
1872 بینین
وان وەبان غەیرە ئەم قەومی خۆمە
مەحکوومی حیز و خەڕات و دۆمە
نامووس و ویجدان، غیرەت و شەرەف
لەناو ئەشرافا باری کرد، ئەسەف
***
فیکری میللیییەت ئێستا مەعدوومە
پیاوی مونەووەر لات و مەزڵومە
هاوار ڕۆژێکی چەند قەڵب و شوومە
لە عەیشی دنیا زار و مەزڵومە
***
ئەوەی خائینی موڵک و میللەتە
دائیم لە بەحری ناز و نیعمەتە
هەر وەتەن پەروەر غەرقی زیللەتە
خۆراک و خەوی دەرد و میحنەتە
***
ئەجنەبی دەرحەق بەئێمە باشە
ئەوی خراپە هەر وەتەن داشە
کە بوو بەمەئموور ئەبێتە واشە
ئیمان و دینی تەنها مەعاشە
***
میللەت ئەوەندە نەفام و کەرن
بێ عەقڵ و جاهیل، زۆر بێ جەوهەرن
هەرچی مەئموور بوو حورمەتی ئەگرن
داوای ژنیان کەن، ڕەنگە بۆی بەرن
***
ئومێدم ئیتر بەم کوردە نەما
نابێ بەئینسان لەناو عالەما
بمێنێ هەتا لە دەرد و غەما
هەر ئەناڵێنێ لەژێر قەدەما
***
قەومێ کە دائیم هەر هەوڵ بدەن
بۆ ئەمەی یەکتر بەئەرزا بخەن
یا نەبێ لایان میللەت و وەتەن
ئایا مومکینە تەرەققی بکەن
***
بەسیەتی بێکەسناسناوی ئەدەبی خەیاڵت خاوە
چیت لە مەسەلەی میللیییەت داوە
هەزاری وەک تۆ کە ڕەنجی داوە
سووک و پەرێشان قەدری نەماوە
***
ئەگەر ئەتەوێ بژیت بەخۆشی
بەڕوپیە ئەبێ قەومت بفرۆشی
لە موڵک و میللەت چاوت بپۆشی
جامی دەنائەت ئەبێ بنۆشی
***
نابینی ئێستا کە ئەوی وایە
ژیانی هەموو کەیف و سەفایە
هەر وەتەن پەروەر غەرقی جەفایە
قیمەتی نییە ڕەنجی بەبایە
***
«أستغفراللهعەرەبی» من لەوانە نیم
قەت ناخەڵەتێم بە ئاڵتوون و سیم
باوەڕم پێ بکەن کوڕێکی جیددیم
تا لە دنیادا سەعاتێ بژیم
***
خراپ ببینم تەنقیدی دەکەم
ئەوی خائینە جوێنی پێ دەدەم
ناترسم لە کەس بێ باک و بێ غەم
هەرچی کە ئەبێ، ببێ، جەهەننەم
***
نانێکم ببێ وەکوو پادشام
نایدەم بەخاکی گشت عێراق و شام
شوکری خوا ئەکەم دائیم سوبح و شام