خود پەسندان

لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
 1 خولەک  794 بینین
ئەو کەسانەی ئێستەکە دەعوایی میللیییەت ئەکەن
ناوی خۆیان ناوە عالم، خادیمی موڵک و وەتەن
ئەچنە چاخانە بەکۆمەڵ لنگ لەسەر لنگ دائەنێن
فیک و هووڕ دەس پێ ئەکەن، هەم زوڵف و پەرچەم دائەخەن
سەیری دەمیان کەی لەوێدا چۆن بەگوو دێتە قسە
وا دەزانن هەریەکەی «داروێن»ە فکری لە فەن
غەیری فیشاڵ و درۆ لەفزی پڕ و پووچ و بەتاڵ
هیچی تر نازانن ئەسڵەن، لاف و دەعیەش لێ ئەدەن