گۆشە گیرم من لە کونجی خەڵوەت

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  733 بینین
گۆشە گیرم من لە کونجی خ ل و ت
تا لەگەڵ دولبەر بکەم من ص ح ب ت
تەفرەقەی حیسم لە پەردەی کیسرەتا دێنێتە دەر
ڕشتەی زوڵفی لە بۆ ڕوویی و ح د ت
ئارەزووی دڵ ئەکێشێ نەقشی مەعنا بۆ نەزەر
لەفزی غائیب مەعنییە بۆ ص و ر ت
ناڵەی گەرمم لە وادی ئەیمەنا تەئسیری بوو
تاکو هەڵگیرسا جەماڵی پڕ لە د ش ت
گوڵ لە گوڵشەن نەشئە خیزێ ڕەنگ وبۆنی تۆ کە بوو
عالەمی پۆشی بە حوسن و ن ک هـ ت
خاکساری پایەی میعراجی وەسڵی دولبەرە
عیجز و زیللەت عەکسی مەعنا بوو بە ل ذ ت
سوورمە ئالوودی خەمۆشی بوو لەسەر لێوم کە دیم
دیدەی شۆخی غەزال ئاسا بە م س ت
شیشەی نەززارە بەینی هەردوو موژگانم شکا
دێ لە گوێم ئاوازی بانگی ش ک س ت
خ ا د م ناسناوی ئەدەبی بۆ ع ش ق تۆ
جان فیدایەکە لە ڕێگەی م ح ب ت