بە نەشئەی مەی نەبوو مومکین زەواڵی دەردی بێ تۆیی
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
1125 بینین
بە نەشئەی مەی نەبوو مومکین زەواڵی دەردی بێ تۆیی
بە نەغمەی نەی نەبوو ساکین مەلالی دەردی بێ تۆیی
لە سەیری نەوبەهار و گوڵشەن و بەزمی گوڵ و بلبل
لە دڵ یەک زەررە کەم نابێ کەماڵی دەردی بێ تۆیی
عەزابی دۆزەخ و ناری جەحیم و ئاوی زەقوومی
ئەمانە هیچیان نابن میسالی دەردی بێ تۆیی
سەبەبکاری جودایی لەتۆ دەردی وەکو من بێ
بە گەردنیا بچێ تەوقی ئۆباڵی دەردی بێ تۆیی
فەلەک ڕشکی بە حاڵی عوشرەت و ئاسوودەیی من برد
لە کاتێ بوو سەرم خاڵی خەیاڵی دەردی بێ تۆیی
مەحاڵە بێتەوە حاڵی سروور و عوشرەت و شادیم
بە نەوعێ وا پەرێشانم لە حاڵی دەردی بێ تۆیی
قەدی ئەلفم لە حەسرەت ئەبروانی کەچتە وەک داڵە
وەها خەم بووەتەوە وەک حەرفی دالی دەردی بێ تۆیی
لە ناڵەی هەر سەحەرگاهم لە دڵ سەنگی تۆ مەعلوومە
ئەزانم دەمکۆژێ ئاخر مەئالی دەردی بێ تۆیی
تەماعی کردە ئێسقانم هوما ئیمڕۆ لەبەر تۆیی
لەژێر باری گرانی وەک جیبالی دەردی بێ تۆیی
دەری عوشرەت بە ڕووما داخرا لەم دەردی هیجرانە
وجوودم بێ وجوودە پایە ماڵی دەردی بێ تۆیی
ستارەی تالیعم نەحسە لە بورجی زوعفەوە خادیمناسناوی ئەدەبی
بەدی هێنا لە خانەی رمڵ فاڵی دەردی بێ تۆیی