دڵ و دینم بە مەعشووقێکی ڕوخ شەمس وقەمەر داوە

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 2 خولەک  717 بینین
دڵ و دینم بە مەعشووقێکی ڕوخ شەمس وقەمەر داوە
سەر و ماڵم بە ناز و غەمزەیەکی سەر بەسەر داوە
وەکو یوسف دڵم دا کەوتە ناو چاهی زەنخدانی
لە چاها جاهی دەست کەوت چی لە ئاغوشی پودەر داوە
خەیاڵم جەزبی عەکسی تۆ ئەکا هەرشە و لە خەڵوەتدا
چە موحتاجم بە شەمعە چیم لە ڕووناکی قەمەر داوە
بەنەقدی جان بە سەودایی سەوادی زوڵفی سەودامە
چە خۆش سەودایە خر موهرەم بە یاقووت و گەوهەرداوە
لە ڕوخساری نیگاهـ غەرقی عەرەق بوو لەم تەماشایە
لە بۆ بەزمی تەماشا چیم لە عەتر ومیشکی تەڕ داوە
لە خەیمەی نازە دەربەستە چە دەربەستە بە من دولبەر
ئەڵێ من چیم لە مەجنوونی وەکوو تۆ دەربەدەر داوە
بەدەوری شەمعی ڕوخساری دڵم پەروانە ئاسا بوو
کە پەروازی بە سووتانا دەورانی شەرەر داوە
گوتم نابشکوێ جارێ بە خەندە غونچەی زارت
گوتی تۆ چیت لە نوقتەی مەعدەنی قەندو شەکەر داوە
سەفەر ئەندەر وەتەن هەر شەو ئەکەم من سەر بەزانۆدا
چە موحتاجم بە توێشە وچیم لە ئاهەنگی سەفەر داوە
لە قەتڵی بێ گوناهان بۆ چی جارێ تۆ حەزەر ناکەی؟
چە بوو ئەمرت بە قەتڵی خادیمیناسناوی ئەدەبی وا قوڕ بەسەر داوە؟