سەوادی زوڵمەتی شەو عەکسی توڕڕەیی عەنبەرین موو بوو
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
952 بینین
سەوادی زوڵمەتی شەو عەکسی توڕڕەیی عەنبەرین موو بوو
بەیازی تەلعەتی خورشید جیلوەی ڕوومەتی تۆ بوو
سەبا هەرگاهـ کە ئەیهێنا بەسەر دڵ بۆنی زوڵفی تۆ
وەکوو دەشتی سەحنی دڵم بەو بۆنە خۆش بۆ بوو
کوژاوی غەمزەی خوێن ڕێژی موژگانت کە بووم زانیم
کە فیتنەی چاوی مەستت بوو بە تەحریکی دوو ئەبرۆ بوو
کە دڵ هات و ئەسیری داوی توڕڕەت بوو لە دەستم چوو
تەماعی مورغی بێچارە بە دانەی خاڵی هیندوو بوو
لە حەسرەت یوسفی ڕوخساری تۆ بوو کەوتمە کوڵبەی غەم
وەکوو یەعقووبە ئەحواڵم بە دایم سەر بە زانۆ بوو
بەغەمزەی چاوەکانی «باطل السحر»عەرەبیت نەما ئیمڕۆ
لەهەر کوێ هەر چی ساحیر بوو وە یاخوو هەرچی جادوو بوو
دەکا فەهمی ڕمووزی مەعنەوی بۆ هیجر و وەسڵی تۆ
دڵم چونکی کەمێ بۆ ئایەی «لا يستوي»عەرەبیچوو بوو
بەبەر دەرکی خەراباتا سەحەر مەستانە ڕابووردم
کە دیم بلبل بە زاری بوو تەوافی گوڵ لە زوو چوو بوو
خرۆش وشۆر وشینی خستە بەزمی مەجلیسی ئێمە
کە سۆزی ناڵەیی بلبل لە دڵما میسلی پشکۆ بوو
ئەزانی خادیماناسناوی ئەدەبی خەرمانی عەیشت بۆ گڕی واگرت؟
شەرارەی ئاگری هیجرانی یاری ئاتەشین خوو بوو