لە نەشئەی بادەی یادت پڕە مەغزی سەرم ئیمشەو

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 2 خولەک  890 بینین
لە نەشئەی بادەی یادت پڕە مەغزی سەرم ئیمشەو
لە مەوجی فکری تۆ ئاوی ڕەوانە پەیکەرم ئیمشەو
وەکو وپەروانە پەروازم بە دەوری شەمعی جیلوەت بوو
نیگاە ئەڕژێ بە دامانت لە باڵ و هەم پەڕم ئیمشەو
لە خەوما خەندەی غونچەی دەهانی تۆ کە دی چاوم
بووە مەوجی تەبەسسوم تاروپوری بەسترم ئیمشەو
لە نەززارەی نیگاهی هێندە سووتاوم بە شەوق ئیمڕۆ
نیگاهی گەرمە ئەدرەوشێ لە ناو خاکستەرم ئیمشەو
لە غەفڵەت دا تەهی بوو پەردەیی گوێم و بە گوێمادێ
لە ڕێگەی دوورەوە ئاوازی پای دولبەرم ئیمشەو
نیگاهم نەی بوو ئارامی یە ڕوویی لالە و هەم گوڵ
لە حەسرەت ڕەنگی بێ ڕەنگی بە ڕەنگێکی ترم ئیمشەو
بە مەستی هەم جودا نابێ لە من بەختی سیاهی من
ئەبێتە تالیعی بەر گەشتە خەتتی ساغیرم ئیمشەو
لە نەززارەی ڕوخی عەفووم سەراسەر هەر یەکی چاوی
ڕووا موژگانی خوێنبارم لە جێگەی مووی سەرم ئیمشەو
نەما لەم ڕێگەیە هەر عیلم وعیرفانی لە سینەم دا
بە ئاوی عەشق شۆراوە کیتاب و دەفتەرم ئیمشەو
ئەوەندە نووری نەزەر خادیمناسناوی ئەدەبی بە سەر یەک کەوتەوە ئیمرۆ
نیگاهـ ئالوودەی ئەشکە لە دوو چاوی تەڕم ئیمشەو