ئایینەی سەد پێچش و تابیکە دڵی من
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
857 بینین
ئایینەی سەد پێچش و تابیکە دڵی من
وەک داغی جنوون شوعلە نەقابێکە دڵی من
عومرێکە وەکو ئاوێنە بۆ بەزمی جەماڵت
حەسرەت نیگەهی یەک موژە خوابیکە دڵی من
حەسرەت سەمەری کۆششی بێ حاسڵی خۆمم
سووتاوە نەفس ئێستە کەبابێکە دڵی من
دڵ ڕۆیی لە دەستم لە سوئالێکی لەبی تۆ
یەعنی لە سوئالی تەوەجوە وا بیکە دڵی من
وەک ئاب لە پڕ ئاوە دوو چاوی لە هەواتا
پەیمانەی سەد ڕەنگی شەرابێکە دڵی من
ئەم خەجڵەتی مەحروومی دیدارە هەتاکەی
عومرێکە کە ئایینە خەتابێکە دڵی من
ڕۆییوە بە سێڵاوی جنوون مشتێ غوبارم
سەرمایەیی سەدخانە خەرایێکە دڵی من
تێ فکرە سەر ئەنجامی شوماری نەفس ئاخر
عومرێکە لە ناو داوی حسابێکە دڵی من
ئەم مەوجی فەریبی نەفەست بۆ چییە خادیمناسناوی ئەدەبی
سەرچاوە نییە عەینی سەرازێکە دڵی من