هەر شەو ڕۆژێ لە سیلکی بەندەگاهی حەزرەتم

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  779 بینین
هەر شەو ڕۆژێ لە سیلکی بەندەگاهی حەزرەتم
چاکری دەرگاهی عالیم و غوڵامی هیممەتم
«رحمةللعالمين»عەرەبی بووی من یەکێ لەو عالەمەم
وا لەسەر ئەم حاڵەیە دایم بە دەرد و زەحمەتم
ڕەحمەتم گۆڕا بە زەحمەت تێر بەختیم بوو کەوا
نوقتەی بێ تالیعم بوو کەوتە سەر ڕێی ڕەحمەتم
ڕشتەی نەززارەکەم مەپسێنە بۆ جیلوەی ڕوخت
جیلوەیی ئاوێنە هەر شەو دێتە خوابی حیرەتم
سەر بە زانۆ تا سەحەر مەشغوڵی جیلوەت بۆ خەیال
خەو لە چاومدا حەرامە چاوەنۆری فرسەتم
گەرچی دوورم من بە سوورەت بۆ حزوورت دائیما
من بە جان و دڵ بە قوربان و موقیمی حەزرەتم
دامانم پڕ بوو لە ئەشکی گەوهەری دەریایی دڵ
ئاوی گەوهەر بوو بە دەریا بۆ شنایی هیمەتم
عاشیقی داخڵ بە کەسب و ئیختیاری من نەبوو
سەر نوشتی خامەی قودرەت وەهابوو قیسمەتم
راهی ئاتەشباری عەشق ومن بەکۆڵێ پووشەوە
بۆ گوزەر گاهم بە قوربان چاوەنۆری هیممەتم
سەر لە جێی پێ دادەنێ خادیمناسناوی ئەدەبی بۆ دەرگاهی تۆ
گەر خودا ڕەحمێ بکا عومریش بدا گەر مۆڵەتم