لە من ناپرسی ماووم یا نەماووم
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
738 بینین
لە من ناپرسی ماووم یا نەماووم
بە تیری غەمزەی نازت کوژراووم
بە کڵپەی ئاگری دووری و جودایی
وەکوو قەقنەس لە یانەم دا سووتاوم
ئەبەد ناوەستێ خوێنی دڵ لە چاووم
تکەی وێرانە ماڵە ئەشکی چاووم
لە دیوانی سەفای بەزمی مەحفەل
نیشانم بێ نیشان بوو ون بوو ناووم
وەکو ئاهوو لە سەحرایی محەببەت
بە پەنجەی شێری عەشقت تێک شکاووم
خەیاڵت حازرە دائیم لە دڵما
ئەگەر چی غایبی زاهیر لە چاووم
بە سۆزی ئاگری عەشقت دەبرژێم
زەمانێکە کە چی هێشتاکە خاووم
ژیانم ژانە بێ وەسڵی ڕوخی تۆ
تەعامم زەهرە هەم زەقوومە ئاوم
ئەپاڵێوێ وجوودم خوێنی جەرگم
لە حاڵێکا ئەڵێی گوزەی شکاوم
ئەڵێ خادیمناسناوی ئەدەبی لە دووری بەزمی عوشرەت
وەکو ڕشتەی ئەمەل ئیمڕۆ پساوم