دڵ ئارامی نییە ساتێ لە دووری ڕووی دڵ ئارامم
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
728 بینین
دڵ ئارامی نییە ساتێ لە دووری ڕووی دڵ ئارامم
گوڵ ئەندامی هەموو تێک چوو لە ڕشکی ڕووی گوڵ ئەندامم
بە زاری دڵ دەناڵێنێ لە حەسرەت غونچەیی زاری
بە جیلوەی نازی ئەندامی نەما تاقەت لە ئەندامم
لە لەرزەی زوڵفی سەد تەرزی کە هەستا قامەتی بەرزی
بە حەلقەی زوڵف و خاڵی لەب ئەسیری دانەو و دامم
قیامەت قامەتە باڵا بەڵایە کەبک ڕەفتارە
مەلاحەت زادەیە، شیرین ئەدایە کە سەرسامم
سفیدەی سوبحی تالیع بوو لە حەڵقەی زوڵفی وەک شامی
نیگەهـ ئالوودەیی سوبحی سەعادەت بوو لەگەڵ شامم
بەیادی دیدەی مەستی لە ساقی وبادە موستەغنیم
لە خەڵوەت دا بەتەنهایی هەمیشە دوردی ئاشامم
نیگاهم بۆ نیگاهی تر بە ڕوخساری تۆ موحتاجە
میساڵی عەکسی ئاوێنە لە جونبوش دایە ئارامم
لە ئاغوشی نەزەر گونجایشی نابێ لە ڕەعنایی
لە حیرەت بۆ تەماشاکردنی بینایە ئەجسامم
لە خانەی دڵ کە نازی پەرچەمی لادا لەسەر حوسنی
کە مینگاهی نیگاهی قەد سیانە خادیماناسناوی ئەدەبی بامم