فەسڵی خەزانە ئیمڕۆ شێواوە حاڵی بلبل

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  728 بینین
فەسڵی خەزانە ئیمڕۆ شێواوە حاڵی بلبل
پەژموردە دێتە بەرچاو جیلوەی جەماڵی بلبل
بەرقی خەزانی زانی جیلوەی کەدا لە گوڵشەن
سووتا بە یەک بڵێسە دوو پەڕوو باڵی بلبل
بۆ نەو عرووسی گوڵشەن جامەی عەزا دەپۆشێ
گۆڕا بە هیجروو دووری ڕۆژی ویساڵی بلبل
عاشیق لە دووری جانان ناڵەی کە دێ سەحەرگا
بۆ حەسرەتی جودایی وەک ناڵە ناڵی بلبل
بلبل لە خوابی غەفڵەت تووشی فیراقی گوڵ بوو
تەنبیهی عاشیقان بێ عەکسی خیساڵی هێنا
شەرتە لە عاشقییدا پەروانەوار سووتان
نەک هەر فوغان و گریە دایم میساڵی بلبل
سروەی نەسیمی نەورۆز کەی دێ بە ڕووبی گوڵشەن؟
تا لابەرێ بەجارێ عیجز و مەلالی بلبل
یا ڕەب تۆ چارەسازی بۆ حاڵی دەردە داران
ڕەحمێ بکە بە خادیمناسناوی ئەدەبی لوتفێ بە حاڵی بلبل